DIL Logo

دل تکنولوجی

لە دل تکنولوجی، ئەرکی ئێمە بەهێزکردنی خەڵکی عێراقە بە دابینکردنی باشترین و پێشکەوتووترین خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئینتەرنێت کە کلیلی کردنەوەی تەواوی تواناکانیانە بۆ ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ خۆیان و وڵات. دل تکنولوجی لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، ساڵانێکمان بەسەر بردووە بۆ تەواوکردنی تۆڕی سەرتاسەری وڵاتەکەمان و پەیوەندییە جیهانییەکانمان و تەواوی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی خێرا و کوالیتی بەرز. هەوڵدەدەین باشترین دابینکەر بین لە عێراق. تەکنەلۆجیای ئێمە وا دەکات ملیۆنان عێراقی بتوانن دەستیان بە ئینتەرنێت بگات و پەیوەندی بە جیهانەوە ببەستن، ئەمەش ئەگەری بێکۆتایی بۆ گەشەی کەسی و داهێنان دەکاتەوە. ئامانجمان باشترکردنی ژێرخانی پەیوەندی دیجیتاڵیە لە عێراق بۆ پێشکەشکردنی دەرفەتێکی گرنگ بۆ کەڵك وەرگرتن لە پێگەی جوگرافیای وەك ناوەندێکی ترانزێت و پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی ئابووریە دیجیتاڵیە تازە پێگەیشتوەکەی. ئێمە پێمانوایە بەشداریی ئێمە لە بەستنەوەی عێراق بە باقی جیهان بزوێنەرێکی سەرەکییە بۆ گەشەی ئابووری غەیرە نەوتی کە دەتوانێ بەشێوەیەکی بەرچاو کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی زیاد بکات لەڕێگەی زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی باند فراوان و پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی ئابوورییە تازەپێگەیشتوەکەی. دیدگای ئێمە بەهێزکردنی تاکەکان و ڕێکخراوەکانە بە هەمان شێوە بە تەکنەلۆژیا کە بەرەو داهاتوویەکی کراوەی فراوانیان دەبات.

DIL

هەواڵی کۆمپانیا


کۆمپانیای دل تکنولوجی بەشداری پێشەنگی جیهانی دەکات لە بواری تۆڕ و ئاسایش لە دەستەی ڕاوێژکاری کڕیارانی Cloudflare لە لەندەن.

ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە ڕایدەگەیەنین کە کۆمپانیای دل تکنولوجی پەیوەندی بە ئەنجومەنی ڕاوێژکاری کڕیارانی بەناوبانگی Cloudflare کردووە، بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە گروپە بەڕێزەکەی پێشەنگانی پیشەسازی کە تایبەتن بە داڕشتنی داهاتووی تۆڕ و ئاسایش. ئێمە شانازی دەکەین کە هاوکاری Cloudflare و ئەندامانی ئەنجومەن بکەین لە بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی کردنی گفتوگۆی مانادار و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی ئینتەرنێتێکی باشتر.

ئاسایشی ئەلیکترۆنی

DIL Technology Joins Global Leaders in Networking and Security at Cloudflare Customer Advisory Council in London

کۆمپانیای دل تکنولوجی بازاڕی کارو زانکۆکان لێک نزیکدەکاتەوە لە پێشانگای هەلی کار لە زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی (LFU)

کۆماپانیای دل تکنولوجی بە شانازییەوە بەشداری پێشانگای هەلی کار و دروستکردنی کارامەیی کرد کە لەلایەن زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی لە هەولێر ڕێکخرابوو، کە کاریگەریەکی هەمیشەیی دروستکرد. نوێنەری کۆمپانیایەکەمان بەشداری لە گفتوگۆی پانێلێکدا کرد و تیایدا ئاستەنگەکانی دۆزینەوەی کاندیدی لێهاتووی لە ناوچەکەدا خستەڕوو.

سیمینار

DIL Technology Connects Industry and Academia at LFU Job Fair

ئێوارەخوانی ساڵانەی ئیفتاری ڕەمەزان لە دل تکنولوجی

کۆمپانیای دل تەکنۆلۆجی ئاهەنگی ئێوارەخوانی ساڵانەی ئیفتاری خۆی سازکرد، ئەندامانی تیمەکەی و بەڕێوەبەرایەتییەکەی کۆکردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و دەربڕینی سوپاسگوزاری.

ڕووداوەکان

 DIL Technology's Annual Ramadan Iftar Dinner

دل تکنولوجی لە GISEC Global 2023: دەستەبەرکردنی جیهانی ئەلیکترۆنی

کۆمپانیای دل تکنولوجی بەشداری لە کۆنفرانسی GISEC Global 2023 کرد کە کۆنفرانسێکە بۆ کۆمەڵگەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە سەرانسەری جیهاندا.

ئاسایشی ئەلیکترۆنی

DIL Technology at GISEC Global 2023: Securing the Cyber World

بەرپرسی سەرەکی تەکنەلۆجیای کۆڕەك تێلیکۆم سەردانی شوێنەکانمان دەکات: ئەزموونێکی لێکتێگەیشتووانە

کۆمپانیاکەمان خۆشحاڵبوو بە میوانداریکردنی بەرپرسی سەرەکی تەکنەلۆجیای کۆڕەک تیلیکۆم (CTO) لە میانی ڕۆژی جلوبەرگی نیشتیمانیدا.

هاوبەشەکان

Korek Telecom CTO Visits Our Premises: An Insightful Experience
بەپێی تاگەکان ڕیزبەندی بکە