ئەرکی کۆمپانیای دل تکنولوجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتووی پەیوەندی و ئینتەرنێتە لە سەرتاسەری عێراقدا هەروەها بەهێزکردنی تاکەکانە کە بتوانن توانای تەواوی خۆیان بەکاربهێنن بۆ بەشداریکردن لە گەشەسەندنی وڵاتەکەدا. دل تکنولوجی لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و تۆڕێکی ئینتەرنێتی خێرا و کواڵتی بەرزمان پەرەپێداوە کە ملیۆنان عێراقی بە جیهانەوە دەبەستێتەوە و دەرفەت بۆ گەشەی کەسی و ئابووری دەڕەخسێنێت. بە باشترکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی عێراق و پاڵپشتیکردنی ئابووری دیجیتاڵی، ئامانجی دل تکنولوجی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمهێنانی وڵاتەکە و پێگەی عێراق وەك ناوەندێکی گواستنەوە و هاندانی گەشەی ئابووری غەیرە نەوتی. دیدگای کۆمپانیای دل تکنولوجی بەهێزکردنی تاك و ڕێکخراوەکانە بە تەکنەلۆژیا کە ئەگەری بێ سنوور بۆ داهاتوو دەکاتەوە.