چارەسەرەکانمان

دابینكردنی بەكۆی توانست و قەبارەی ئینتەرنێت

دەستەبەركردنی نایابترین و باشترین ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراقدا

كۆمپانیای "دل تكنولوجی" بەهێزترین و تۆكمەترین توانستی و قەبارەی ئینتەرنێت بەشێوازی كۆفرۆشی بۆ كۆمپانیاكانی مۆبایل و كۆمپانیاكانی دابینكاری ئینتەرنێت (ISP)، بانكەكان، كۆمپانیاكانی بواری نەوت و وزە، كۆمپانیا و فرۆشیارە گەورەكان، دەستەبەر دەكات. ئەم دەستەبەركردنەش لەڕێگەی بەستنەوەی تەواوی عێراقە بە پاشخانی ئینتەرنێتی جیهانی لە میانەی تەكنۆلۆژیانی خاڵی هەبوون Points of Presence (PoPs))ـەوە، لە فرانكفۆرت (FR5)، سۆفیا ( Telepoint) و ئیستانبوڵ ( Equinix). ئەمەش وایكردووە كە ئەو توانستە ئینتەرنێتییەی كە كۆمپانیای "دل تكنولوجی" پێشكەشی دەكات، پشتپێبەستووترین ئینتەرنێت بێت لەڕووی ئەوپەڕی خێرایی و كاركردن و كەمترین دواكەوتنەوە.
دەستەبەركردنی ئەم خزمەتگوزارییە پاڵپشتیکراوە بە ڕێکەوتنەکانی (مافی بەکارهێنانی کۆتاییپێنەهێنراو IRU)ـی درێژمەودوا، لەگەڵ كۆمپانیا هاوبەشە ستراتیژییەكانمان، وەك كۆمپانیای Türk Telekom International (TTI)، كۆمپانیای (Vodafone ) و كۆمپانیای ( Turkcell SuperOnline)، هەروەها لەگەڵ دابینكارە پلە یەكەكانی هاوشێوەی كۆمپانیای (Lumen كە پێشتر ناوی Level 3 بوو)، كۆمپانیای (Arelion)، كۆمپانیای(TATA) و كۆمپانیای (Cogent). هەموو ئەمانەش كۆمپانیای "دل تكنولوجی"ـیان كردووەتە بەهێزترین و پشتپێبەستووترین كۆمپانیای بوارەكە لە تەواوی عێراقدا.