چارەسەرەکانمان

ترانزێتی بێسنووری (IP):

گواستنەوەی بێسنووری داتا و زانیارییەكان لە میانەی ژێرخانێكی تۆكمەوە

كۆمپانیای "دل تكنولوجی" خزمەتگوزارییەكی بێهاوتای بەهێز و تایبەتمەند و تەرخانكراوی ترانزێتی "IP" بۆ كۆمپانیاكانی بواری مۆبایل و دابینكاری ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراق و وڵاتانی دراوسێشدا دەستەبەر دەكات. ئەم خزمەتگوزارییە لە میانەی ژێرخانێكی تەكنۆلۆژی تۆكمە و بێهاوتاوە دەبێت كە تۆڕێكی كێبڵی تیشكی "فایبەر" لەخۆ دەگرێت، كە زیاتر لە 5 هەزار كیلۆمەترە. سەرباری پارێزبەندی ئاسایشی و مسۆگەركردنی خێراییەكی بێهاوتا، ژێرخانە سنووربڕەكانمان دەستەبەری بەستنەوەی نێودەوڵەتی لە میانەی خاڵی هەبوون (PoPs) لە "فرانكفۆرت"، "سۆفیا" و "ئیستانبوڵ"، دەكەن.
ئەم بەهێزییەش وا دەكات كە خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوە و ترانزێت بە خێراترین شێواز و كەمترین دواكەوتن و بێپچڕان ئەنجام بدرێن و هاتوچۆی داتاكان لە عێراقەوە بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەشەوە لە دەرەوە بۆ عێراق ئاسان و نیان و خێراترین بێت.