هێڵی بەكرێدراوی نێودەوڵەتی تایبەت IPLC
باڵاترین خزمەتگوزاری بۆ بەستنەوەی نێودەوڵەتی
كۆمپانیای "دل تكنولوجی" لە میانەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هێل و بازنەی بەكرێدراوی نێودەوڵەتی تایبەت (International Private Leased Circuit - IPLC)ـەوە پێكەوەگرێدانی خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان كڕیاران و بەكارهێننەران بۆ هەر شوێن و جێگایەك لە جیهاندا ، دەستەبەر دەكات.
لە پێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزارییەدا، كۆمپانیای كۆمپانیای "دل تكنولوجی" سەرجەم ئەركە پەیوەنددارەكانی دەستەبەركردنی ئەم خزمەتگوزارییە لە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا گەورە جیهانییەكانی بوارەكە، لە دابینكردن و گەیاندن و پاشان بەڕێوەبردنی بەستنەوەكە، هەروەها گەرەنتی ئاستبەرزترین، جێگیرترین، پارێزراوترین خاڵی بەستن و گەیاندن دەكات. ئەمەش كارئاسانییەكی بەرچاو بە سێكتەر و كاروبارەكانی پەیوەست بە گواستنەوەی بانكی، كۆنفرانسی ڤیدیۆیی، سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی دیكە، كە سەرجەمیان بۆ كۆمپانیاكان، دامەزراوە دارایی و بانكییەكان، فەرمانگە حكوومییەكان و دامەزراوە ئەكادیمییەكان و هتد، گرنگ و پێویستن.
هەروەها بە پشتبەستن بە ژێرخانە تەكنۆلۆژییە تۆكمەكەی و بەهێزی تۆڕەكەی و ئەو متمانە و هاوبەشیە فراوانە نێودەوڵەتییەی كە هەیەتی، كۆمپانیای "دل تكنولوجی" تێكەڵبوونێكی بەرفراوانی لەگەڵ تۆڕ جیهانییەكانی بواری ئینتەرنێتدا هەیە. بەمەش دەستەبەری پێشكەشكردنی باشترین و پڕمتمانەترین خزمەتگوزارییەكانی بوارەكە دەكات.
