چارەسەرەکانمان

هێڵی بەكرێدراوی ناوخۆیی تایبەت (DPLC)

بەستنەوەی سەرانسەری تایبەت لەگەڵ سیستەمی ئاساییشی (MPLS)

كۆمپانیای "دل تكنولوجی" لە میانەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هێڵی بەكرێدراوی ناوخۆیی تایبەت (Domestic Private Leased Circuit -DPLC)ـەوە، بەستنەوەی چەندچینی پارێزراو و خێرا و بە تایبەت دەستەبەركراو، لەوانەش بەستنەوەی دوو چینی ((P2P and P2MP) و چینی 3 ـی (VPN)، بۆ كۆمپانیا و دامەزراوەكان، دەستەبەر دەكات. ئەم جۆرە خزمەتگوزارییە، بە پاڵپشتی ژێرخانە تۆكمە تەكنۆلۆجییەكەی كۆمپانیای "دل تكنولوجی" دەستەبەر دەكرێت. ژێرخانەكەش هاوتەریبە لەگەڵ پێشكەوتووترین سیستەمی بەكاری ئێستای جیهاندا، لەوانەش تۆڕی خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم (5G)، كە پشتیوانی لە سیستەمەكانی (SR and SRv6), دەكات. بۆیە دەستەبەركردنی ئەم خزمەتگوزارییە لە میانەی ژێرخانێكی بەهێز و تۆكمەوە، وا دەكات كە بانكەكان، كۆمپانیاكان، فەرمانگە گشتییەكان، ڕێكخراوەكان، لە باشترین و بەهێزترین و پارێزراوترین بەستنەوەی تایبەت سوودمەند بن. بە تایبەت كە ئەم خزمەتگوزارییە باشترین میكانیزم و شێوازی پاڵپشتی و دەستەبەركردنی ڕێنمایی و هاوكاری بەردەوامی 24 كاتژمێری و 7 ڕۆژی هەفتەی لەگەڵدایە.