لەخۆگرتنی خزمەتگوزارییەكانی داتا سەنتەر
هەمیشەیی و پارێزرا و متمانەبەخش
داتا سەنتەرەکانی کۆمپانیاکەمان بەجۆرێكی مۆدێرن و ئاستجیهانی ئەوتۆ دیزاینكراون و بنیاتنراون كە بە ژێرخانێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتووەوە دڵنیایی دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییەكی بێ پچڕان، پارێزراو و گەرەنتیكراو بكات. ئەم خزمەتگوزارییە، دەستەبەری ئەو دڵنیاییە بۆ كۆمپانیا و دامەزراوەكان دەكات كە لە كاتی هەر كارەساتێكی سوتان یان هەر كارەساتێكی دیكەی سرووشتی، یان هەڵەی مرۆیی، یان هەر بارێكی دیكەی نەخوازراودا، داتا و زانیارییە پاشەكەوتكراوەكانیان لە داتا سەنتەرەكانی ئێمەدا پارێزراو بن و یارایی و توانای گەڕاندنەوە و وەرگرتنەوەیان بە ئاسانی پارێزراوی، هەبێت. لەخۆگرتنی خزمەتگوزاریەکانمان ئەمانەی لای خوارەوە دەگرێتەوە:
- لەخۆگرتن و مێوانداریکردنی (Racks, Cages, Cabinets) ـەکانتان.
- ژێرخانی هەورەبارگەیی (Cloud Infrastructure)
- بەردەوامی چالاكییە بارزگانییەكان و گەڕاندنەوە و چاکكردنەوەی خێرای خزمەتگوزارییەکان دوای کارەسات و هەڵە مرۆییەكان.
- سەرچاوەی وزەی کۆگاکراو هەبوونی چەندان ڕێڕەوی جیاوازی كێبڵی تیشكی (فایبەر).
- .
- ئاسایشی فیزیکی و ئەلیکترۆنی فرەچین.
دەستەبەركردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، كۆمپانیای "دل تكنولوجی" دەكەنە بژاردەی یەكەمی كۆمپانیا و دامەزراوەكان، بۆ ئەوەی لە پارێزراوی داتا و زانیارییەكانیان دڵنیا بن و هیچكاتیش كارەسات و ڕووداو و هەڵە مرۆییەكان، كاریگەریی لەسەر لەدەستدانی داتا و زانیارییەكانیان نەبێـت.
