دل تەکنەلۆجی یادی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دەکاتەوە

کۆمپانیای دل تکنولوجی میوانداری خوانێکی ئێوارەی کرد بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، کە ژنانی لێهاتووی لە بوارە جیاوازەکاندا کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەهێزکردنی ژنان و هاوبەشکردنی چیرۆکی سەرکەوتنەکان. لە چالاکییەکەدا میوانە بەڕێزەکان بەشداربوون، کە بریتی بوون لە ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، هەروەها فەرمانبەرە ژنە سەرکەوتووەکانی ئێستا و پێشووی کۆمپانیاکەمان.

کۆبونەوەکە سەکۆیەکی بۆ ژنان ڕەخساند بۆ یەکترناسین و هاوبەشکردنی ئەزموونەکان و ئاڵوگۆڕی ستراتیژییەکان بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی ژنان. ئێوارەکە ئاهەنگێك بوو بۆ دەستکەوتەکانی ژنان، لەگەڵ پەیامێکی تایبەتی هاندان بۆ ژنانی نوێ دامەزراو و وتەیەك بۆ ئەو کەسانەی کە پلەیان بەرزکرابووەوە.

وەك ئەوەی کە کۆمپانیایەك پابەندە بە یەکسانی ڕەگەز و پێشخستن و بەهێزکردنی ژنان لە شوێنی کاردا، دل تکنولوجی درک بە گرنگی پەروەردەکردنی کلتوری کارکردنی هەمەچەشن و گشتگیر. ئەم چەشنە چالاکیانە یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی ئەو پابەندبوونە و دروستکردنی ژینگەیەك کە ژنان بتوانن تێیدا گەشە بکەن و سەرکەوتوو بن.