ئەركەكەمان
ئەركی ئێمەیە كە خزمەتگوزارییە پێشكەوتووەكان، پێشتپێبەستووەكان، بەهێز و ئاستبەرزەكانی ئینتەرنێت پێش بكەین. لە ڕێگەی ئەم ئەركەشەوە و لە میانەی پێشكەشكردن و دەستەبەركردنی هێڵێكی ئینتەرنێتی بەهێز و پارێزراو و تۆكمەوە، وەك پردێكی دیجیتاڵی وڵات بە تەواوی كیشوەرەكانی جیهانەوە دەبەستینەوە.
ئامانجەکان
لەڕێگەی بنیاتنانی ژێرخانێكی دیجیتاڵی تۆكمە و بەهێز و پێشكەوتووەوە، ئامانجی ئێمەیە كە كوردستان و عێراق بكەینە ناوەندێكی بەهێز و پشتپێبەستووی بواری ئینتەرنێت و لەم میانەیەشەوە پێشكەوتنی ئابووری زیاتر بخوڵقێنین و دەرفەتەكانی پێشكەوتن لە دەرەوەی پشتبەستن بە سێكتەری نەوت، لە ڕێگەی ئابووری دیجیتاڵییەوە، زۆرتر و فراوانتر بكەین.
دیدگامان
بۆ گۆڕینی نەتەوەکەمان بۆ کۆمەڵگەیەکی بەستراو بە دیجیتاڵی، کردنەوەی ئەو دەرفەتانەی کە سوود بە هەموو هاوڵاتییەک دەگەیەنن و وڵاتەکەمان وەک سەرکردەیەکی ناوچەیی پێگەیشتووە.
دەربارەی ئێمە
ئێمە، داهاتووی بەستنەوەی تەواوی عێراق بە تۆڕی جیهانییەوە بەهێزتر و مسۆگەرتر دەكەین
وەك پێشەنگی كۆمپانیا دەستەبەركارەكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، كۆمپانیای "دل تکنولوجی" لە پێشەنگ و ڕێزبەندی پێشەوەی كۆمپانیاكانە بۆ دەستەبەركردنی بەستنەوەی عێراق و كوردستان بە جیهانەوە، ئەمەش لە میانەی دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە ئەنتەرنێتییەكان لە رێگەی ژێرخانێكی ئەلیكترۆنی تۆكمە و پێشكەوتووەوە.
هەواڵ و چالاکییەکان
نوێترین هەواڵ و چالاكییەكان
هاوبەشەکانمان
هاوبەشێتی بەنرخ و كاریگەر لە میانەی متمانە و كاری پێكەوەییە، دروست دەبێت
مێنۆی سەرەتایی
خزمەتگوزاریەکانمان
هەموو مافەکان پارێزراوە.
© ٢٠٢٥ دل تکنولوجی. پەرەی پێدراوە لەلایەن سەنکۆد.